بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی 21، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هەرگیز ئیزنی بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی، زەوینی و دەریایی بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نادات.
ئەو وەزارەتخانە جەختی کرد کە ئیمارات پابەندە بە پاڵپشتی نەکردنی لۆجستیکی لە ئەو بارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات زیادی کرد: ئێمە ئیمانمان هەیە کە تۆکمە کردنەوەی گفتوگۆکان، کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان، پابەندی بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و ڕێز بۆ سەروەری وڵاتەکان بنەمای چارەسەری قەیرانەکان دێتە ئەژمار. سیاسەتی ئیمارات لەسەر زەروورەتی چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای ڕێکارە دیپلۆماتیکەکانەوە دانراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند کە هەرگیز ئیزنی بەکارهێنانی هەرێمی ئەو وڵاتە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران نادەین.
News ID 58453
Your Comment